ڤیدیۆ..کچە هونەرمەندێکی نوێی کورد دەرکەوت

2020-08-04

11724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچەکە ناوی "بیشارە"یە و یەکەم بەرهەمی خۆی بەشێوەی دوێت  بەناوی " فێری فرمێسکە" لەگەڵ هونەرمەند میران بورهان بڵاودەکاتەوە.

 هونەرمەند میران بورهان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە لە دوو رۆژی ئایندەدا، نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی " فێری فرمێسکە" لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێکی نوێ بەناوی "بیشارە" بە شێوازی دوێت بڵاودەکاتەوە.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردووە وەک گەنجێک پاڵپشتی ئەو خانمە هونەرمەندە  دەکەم و یارمەتی دەدەم بۆ ئەوەی دەنگە خۆشەکەی زیاتر بەرگوێمان بکەوێت و لە ناوماندا ببیسترێت.

" بیشارە " کچێکی کوردە و خەڵکی شاری شەقڵاوەیە، پێشتر لە چەند گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی گۆرانی دەڵێت بەتایبەتی لەهەژمارەکانی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان، لە ئێستادا خوێندکاری بەشی پزیشکییە و لە شاری هەولێر دادەنیشێت، " فێری فرمێسکە" یەکەمین بەرهەمی ئەو خانمە هونەرمەندەیە کە بەشیوەی دوێت بڵاودەبێتەوە.

 

 

(Fêrî Firmêské) Coming very soon👀

A post shared by BESHARA (@beshara_01) on