ژنێک بە کەمەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە

2020-08-04

24220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سو ناینگ ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی میانمارە و بە هۆی باریکیی کەمەریەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوبانگی پەیدا کردوە.

کەمەری سو یەکێکە لە باریکترین کەمەرەکان لە جیهاندا و بە پێی وتەی خۆی، چێوەکەی ٣٤.٨ سانتیمەترە.

هەرچەندە خەڵکی گومانی ئەوەی لێ دەکەن وێنەکانی بە بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە گۆڕیبێت، یاخود یەکێک لە پەراسوەکانی دەرهێنابێت، بەڵام سو جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری باریکیی کەمەری تەنیا بۆماوەییە و هیچ دەستکارییەکی وێنەکانی نەکردوە.

لە ئێستادا، گرانگەر بە کەمەرێکی ٣٣.٠٢ سانتیمەترییەوە خاوەنی باریکترین کەمەرە و ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.

ئەو ژنانەی کە خاوەنی کەمەری هێندە باریکن، بە گشتی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆرسیە لەبەر دەکەن یاخود نەشتەرگەریی دەرهێنانی پەراسوو دەکەن تاکو شێوەیان وەک کاتژمێری لمی لێبێت.

Hello😍

A post shared by Su Moh Moh Naing (@sumohnaing) on

ب.ع