سێ ڤیتامین کێشەی هەڵوەرینی قژ چارەسەر دەکەن

2020-08-04

49513 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵوەرینی قژ لە هەندێک دۆخدا ئاماژەیە بۆ بوونی گرفتی تەندروستیی، بەڵام هەڵوەرینی قژ بە خێرایی و لە ماوەیەکی کەمدا نیشانەیە بۆ گرفتی دەروونی و نەمانی متمانە بەخۆبوون.

ماڵپەڕی "Express" لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیویەتی، لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون و بێهیوای هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ لە ماوەیەکی کەمدا، پزیشکان رایدەگەیەنن دەتوانرێت هەڵوەرینی قژ چارەسەر بکرێت لە ڕێگەی گرنگیدان بە سیستمی خۆراکی کە زیاتر ئەم سێ ڤیتامینەی تێدا بێت.

١. ڤیتامین سی

هۆکارە بۆ نەهێشتنی خراپبوونی خانەکان کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پیربوون هەیە وەک هەڵوەرینی قژ، ئەم جۆرە ڤیتامینە بە یەکێک لە دژە ئۆکسانەکان هەژمار دەکرێت و پارێزگاری لە ئاستی ئۆکسانی جەستە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کۆلاجین زیاد دەکات و ئاسن لە لەشدا دەمژێت، کە کانزایەکی گرنگە بۆ گەشەی ڕەگی قژ.

٢. ڤیتامین دی

سەرچاوەی سەرەکی تیشکی خۆرە، کەمبوونەوەی لە جەستە بەرگری لەش لاواز دەکات و قژ دەوەرێنێت، زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بە گرنگی ئەمجۆرە ڤیتامینە دەکەن کە رەگی مووەکان بەهێز دەکات، دەتوانرێت جگە لە تیشکی خۆر لە ڕێگەی خواردنی ماسی و قارچکەوە ئەم ڤیتامینەت دەستبکەوێت.

٣. ڤیتامین ئی

دژە ئۆکسانە و ماندوێتی ناهێڵێت، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی گرفتی هەڵوەرینی قژیان هەیە ئەم ڤیتامینە بە ڕێژەی لە %٢٣.٥ چارەسەری ئەو گرفتە دەکات، ئەگەر بۆ ماوەی هەشت مانگ دەرمانی ئەم ڤیتامینە بخورێت، جگە لە دەرمان لە گوڵەبەڕۆژە و بادەم و سپێناغ و ئەڤۆگادۆدا دەستدەکەوێت.

ب.ع