مەترسییەکی کلێنسی تەوالێت ئاشکراکرا

2020-08-03

33826 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی باس لەوە دەکات، بەکارهێنانی کلێنسی تەوالێت تەکنیکێکی کۆنە و توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە بەکارهێنانی کاریگەر نییە و تەندروستیش نییە.

ئەمەش ئەوەبوو کە دکتۆر فیلیپ چارلییە پزیشکی یاسایی لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢دا جەختی لێکردووەتەوە، توێژینەوەکە ناوی "پاکوخاوێنیی تەوالێت لە سەردەمی کلاسیکدا"یە و لە جۆرناڵی پزیشکیی بەریتانیادا بڵاوکراوەتەوە.

چارلییە دەڵێت، "خۆپاککردنەوە بە ئاو کاریگەرتر و تەندروستترە و سوودیشی بۆ ژینگەش هەیە." بەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە فڕێدانی بڕێکی زۆر لە کلێنسی تەوالێت چارەنووسێکی باشی نابێت، هەم بۆ ماڵان هەم بۆ سیستمی ئاوەڕۆی شارەکان.

دکتۆر راندۆڵف بێڵی پسپۆڕی نەشتەرگەریی قۆڵۆن لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی تەکساس مکگۆڤێرنی ئەمریکاش ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە ئاو بەکاربهێنن و دەڵێت، "زۆربەری ئەوانەی دێن بۆ بینینی من خووروویەکیان لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەمەش بۆ سڕینی بەهێز یاخود بەکارهێنانی کلێنسێک دەگەڕێتەوە کە ماددەی کیمیایی زەرەرمەندی تێدابێت."

راندۆڵف دەشڵێت، "کلێنسی تەوالێت بەشێوەیەکی کاریگەر پاککەرەوە نییە، پاککردنەوەی نیوەناچڵیش دەکرێت مرۆڤ تووشی نەخۆشیی مەترسیدار بکات، وەک کۆلێرا و هەوکردنی جگەر و هەوکردنی قۆڵۆن."

ب.ع