دایکێک بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکەی لە زیندان کارێکی ئەستەم دەکات

2020-08-03

3831 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاسەوانانی زیندانێک لە وڵاتی ئۆکرانیا دایکێکی تەمەن ٥١ ساڵانیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەستابوو بە هەڵکەندنی تونێلێک بە درێژیی ١٠ مەتر لە تەنیشت زیندانەکەوە بە مەبەستی ڕزگارکردنی کوڕەکەی کە تیایدا زیندانی کرابوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانیا، ڕووداوەکە لە ناوچەی زابوریزهیای ئۆکرانیا ڕوویداوە. دایکەکە لە نزیک زیندانەکە ماڵێکی بەکرێ گرتوە و هەڵکەندنی تونێلەکەش سێ هەفتەی خایاندوە.

ئەوەش هاتوە، دایکەکە تونێلەکەی بەتەنیا و بە کەرەستەی سەرەتایی هەڵکەندوە و یارمەتیی هیچ کەسی نەویستوە، تەواوی کارەکەشی بە شەودا ئەنجام داوە تاکو سەرنجی کەس بۆ خۆی ڕانەکێشێت.

بەپێی هەمان ماڵپەڕ، کوڕەکەی بە تاوانی کوشتن زیندانی کراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش دایکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکەدا پیاهەڵدانێکی زۆری ئاڕاستەکراوە و خەڵکی بە دایکێکی ڕاستگۆی دادەنێن.

ب.ع