کامێرای گوگڵ ماپس ژنێکی لە دۆخێکی شەرمهێنەردا گرتوە

2020-08-03

5320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەنیا بە دانیشتنت لە ماڵەوە و بە بەکارهێنانی بەرنامەی نەخشەکانی گوگڵ دەتوانیت دیمەنی دیواری گەورەی چین و تاج مەحەل و تەواوی شوێنە بەناوبانگەکانی جیهان ببینیت، چونکە زۆر بە ڕوونی دیمەنی شەقامەکانی تێدا تۆمارکراوە.

بەڵام وادیارە ئەم وێنانەی کە لە بەرنامەکەدا هەن هەمیشە بەدڵی هەموان نین. بەکارهێنەرێکی چاوتیژی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕێدیت وێنەی ژنێکی بڵاوکردوەتەوە کە گوایا لە گوگڵ ماپسدا گیراوە کە تیایدا ژنەکە سەری لە نێو سەتڵی خاشاکدایە.

وێنەکە لە وڵاتی ئەمریکا و لە نێو ئاوەدانییەکدا گیراوە.

هەرچەندە بە ڕوونی دیار نییە کە ئایا ژنەکە کەوتوەتە ناو سەتڵەکەوە یان نا، بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گاڵتەوە باس لەوە دەکەن، ژنەکە بۆ پارچەیەک پیتزا دەگەڕێت کە دەکرێت بە هەڵە فڕێیدابێت.

ب.ع