بەهۆی پارچەیەک شیرینییەوە بووک و زاوایەک شەوی یەکەمیان لە زیندان بەسەربرد

2020-08-03

4998 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو شەوەی کە وا بڕیاربوو ببێتە خۆشترین شەوی ژیانی بووک و زاوایەک، بوویە یەکێک لە تاڵترین یادگارییەکانیان، چونکە خێزانەکانیان لە ئاهەنگەکەیاندا دەستیان بە شەڕکردن کرد.

ئییان و هاوسەرەکەی کە ناوی سامە، ژن و مێردێکی دانیشتووی بەریتانیان، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی میرەر، لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا، باوکی زاوا تەماشای کردوە شیرینی زیاتر لەبەردەم خێزانی بووکەکەدایە، بۆیە ڕۆشتوە داوای شیرینی زیاتری کردوە لە کارمەندانی ئەو ئوتێلەی کە ئاهەنگەکەی تێدا سازکراوە.

بەڵام باوکی زاوا تووشی سەرسوڕمان دەبێت کە دەبینێت ماڵی بووکەکە تەواوی شیرینییەکانیان بۆ خۆیان داناوە و هیچ شیرینی نەماوەتەوە تاکو بەشی ئەوانی لێ بدرێت، بۆیە دەڕوات و قاپێک لەبەردەمیاندا هەڵدەگرێت.

ئەم ڕەفتارەی باوکی زاوا دەبێتە هۆی توڕەکردنی خێزانی بووکەکە و شەڕێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، پاشان پۆلیس دەکەوێتە ناو ڕووداوەکەوە و بەشێک لە ئامادەبوان دەستگیر دەکات، کە لە نێویاندا بووک و زاوا هەبوون و شەوی یەکەمیان لە زینداندا بەسەربردوە.

ب.ع