هونەرمەندێکی کورد: شانازییە کە هاوڕەگەزخوازم

2020-08-03

74836 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی کورد دارین زانیار کە دانیشتووی وڵاتی سویدە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند کە هاوڕەگەزخوازە و شانازیشی پێوە دەکات.

دارین لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئینستاگرام دەڵێت، "هەموو کەس لە جیهاندا پێویستە شانازی بکەن بەوەوە کە هەن و خەڵکیش وەک خۆیان قبوڵیان بکەن."

دەشڵێت، "دەزانم دەکرێت چەند قورس بێت. هەندێک کاتیشی ویست، بەڵام شانازییە کە هاوڕەگەزخوازم."

ب.ع