بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە چ مەترسییەکی لەسەر پیاوان هەیە؟

2020-08-03

13403 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژەران هۆشیاریی دەدەن بە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە "تێستۆستیرۆن" کە مەترسیی لەسەر ژیانی پیاوان دروست دەکات.

 توێژەران ئاشکرایان کردووە، زیادبوونی ئەو هۆڕمۆنە ئەگەری توشبوون بە جەڵتە و گرفتەکانی دڵ و تێکچوونی کاری مولوولەکانی خوێنی لێبکەوێتەوە.

توێژەران ئاگاداری ئەو پیاوانە دەکەنەوە کە دەرمانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆسترۆن دەخۆن مەبەستی زیادبوونی وزەیی جەستە و هاندانی ئارەزووی سێکسی، دوربکەونەوە لەو ڕەفتارە.

توێژەرانی بەریتانی بە هاوکاری توێژەرانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ، ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی "British Medical Journal" بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا داتای ٤٠٠ هەزار ژن و پیاو کە تەمەنیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٧٥ ساڵی بووە وەرگرتووە، ئەویش بە پشت بەستن بە توێژینەوەکانی پێشتر و داتاکانی "Biobank" لە بەریتانیا.

ماری سکۆلنج پڕۆفیسۆری بەرپرس لە توێژینەوەکە رایگەیاند، هەڵسەنگاندنی بۆماوەییان بۆ ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆسترۆن و گرفتەکانی دڵ کردووە.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو هۆڕمۆنە بە شێوەی سروشتی لە پیاواندا مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی جەڵەتی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن و تێکچوونی لێدانی دڵی لێدەکەوێتەوە.

بۆخۆپارێزیش توێژەران ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن سوود لەو جۆرە دەرمانانە وەربگیرێت کە رێژەی ئەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا کەمدەکاتەوە وبەمەش دەتوانرێت لە نەخۆشییە جیاوازەکانی دڵ بەدوربیت.

ب.ع