چوار نیشانە دەریدەخەن ئامادەنیت بۆ هاوسەرگیریی

2020-07-16

24046 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتێك باس لە هاوسەرگیریی دەکرێت دەبێت هەردوو لایەنەکە ئامادەبن بۆ هاوبەشیکردنی ژیان و تەواوی بابەتە تایبەتییەکانیان، بەڵام خۆ بەدوورگرتن لە هەندێك بابەت و باسنەکردنیان دەریدەخات کە کەسێك ئامادەی هاوسەرگیریی نییە.

ماڵپەڕی "الجمیلة" چوار لە دیارترین ئەو ئاماژانەی خستووەتەڕوو کە دەریدەخەن کەسێك ئامادەی هاوسەرگیریی نییە و پلان بۆ ژیانێك بە تەنها دادەنێت، بەم جۆرە:

١. ئارەزوو دەکەیت بە تەنها بڕیارەکانی ژیانت بدەیت و ناهێڵیت هیچ کەسێك تێکەڵیان ببێت.

٢. نهێنییەکانی ژیانت بەو کەسە ناڵێیت کە بۆ هاوسەرگیریی هەڵتبژاردووە و ئارەزوو دەکەیت کۆمەڵێك شتی ژیانت بە نهێنی بمێنێتەوە.

٣. کاتێك بیر لە داهاتوو دەکەیتەوە تەنها پلان بۆ داهاتووی خۆت دادەنێیت بە تەنها و ئەو کەسە بوونی نابێت لە پلانەکانتدا.

٤. کاتێك لەگەڵ ئەو کەسەدا دادەنیشیت باسی لایەنی ماددی لەگەڵدا ناکەیت و گرنگ نابێت بەلاتەوە دەستکەوتەکانی چین.

ژ.ن