شێوازی ئامادەکردنی قاوەی عەرەبی

2020-07-16

3577 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قاوە یەکێكە لە باوترینی خواردنەوە گەرمەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن و بە جۆرەها شێوە ئامادەی دەکەن.

لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی قاوەی عەرەبی دەخەینە ڕوو:

پێداویستییەکان:

سێ کوپ ئاو

سێ کەوچك قاوەی عەرەبی

یەك کەوچکی گەورە هێل

شێوازی ئامادەکردنی:

ئاوەکە بکەرە ناو قۆرییەکەوە و بیکوڵێنە، پاش ئەوەی ئاوەکەت کوڵاند قاوە و هێلی تێبکە و هەموویان بەیەکەوە بکوڵێنە بۆ ماوەی ١٥ خولەك.

کەمێك هێلی هاڕراو بکە بەسەر قاوەکەدا پاش کوڵاندنی.

ئینجا قۆرییەکە لەسەر ئاگرێکی کز دابنێ بۆ ماوەی خولەکێك دایبنێ و قەباغەکەی دابخە تا هەڵدەچێت ئینجا لەسەر ئاگر لایبدە

پاش ئەوە بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەك دایبنێ ئینجا پێشکەشی بکە.

ژ.ن