ڤیدیۆ.. لە پەخشی راستەوخۆدا پێشکەشکارێك دانی دەکەوێت

2020-07-16

6117 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێشکەشکاری ئۆکرانی ماریچکا بادالکۆ تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو لەکاتی خوێندنەوەی هەواڵەکاندا لە کەناڵی ئۆکرانی "1+1"دا.

ڤیدیۆی ئەم پێشکەشکارە  بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە لەکاتی خوێندنەوەی راپۆرتی هەواڵەکاندا ددانی پێشەوەی دەکەوێت، وەك لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا هاتووە.

لەبارەی ئەو دۆخەشەوە یەکێك لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی: "ئەگەرتووشی دۆخێکی ئاوا ببومایە ئەوا دەستم بە گریان دەکرد"، بەڵام پێشکەشکارەکە خۆی کۆنترۆڵکرد و بەردەوامبوو لە خوێندنەوەی هەواڵەکان.

ژ.ن