بەم خواردنەوەیە کۆلیسترۆلی خوێنت کەمبکەرەوە

2020-07-16

6199 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی Cochrane Library بۆ توێژینەوەی پزیشکیی، چای سەوز یەکێکە لە بەشترین ئەو خواردنەوانەی کە رێگری لە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ دەکات و دایدەبەزێنێت.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تایبەتمەندییەکی سەرەکی چای سەوز بریتییە لە رێگەگرتن لە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵی (LDL) کە بە یەکێک لە خراپترین کۆلیسترۆڵەکان دادەنرێت.

هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، کە چای سەوز توانای بەرزکردنەوەی ئەنتیئۆکسیدەنتی لەناو خوێندا هەیە و ئەوەش، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ جێدەهێڵێت.

بۆ ئامادەکردنی ئەم توێژینەوەیە، دامەزراوە پزیشکییەکە ١١ تاقیکردنەوەی لەسەر ٨٢١ کەس کردووە و لە ئەنجامدا، چای سەوز بە یەکێک لە باشترین خواردنەوەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ دانراوە.

بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ بەگشتیی و جەڵتەی دڵ بەتایبەتی.