دوو شێوازی بەکارهێنانی ترێ بۆ جوانکردنی ڕوخسار

2020-07-13

9241 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمان بەردەام گرنگی بە پێستی ڕوخساریان دەدەن بۆ ئەوەی بە گەنجی و جوانی بمێننەوە، هەندێک لە میوەکانیش ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە جوانکردنی پێستدا چ بە خواردنی بێت یان بەکارهێنانی وەک کەرەستەی جوانکردنی روخسار.

ترێ یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی شەش و سیامین و دژە ئۆکسانە، جگەلەوەش چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستە، دەتوانرێت بە تەنیا یان لەگەڵ کەرەستەی تردا بۆ جوانکردنی ڕوخسار سوودی لێوەربگیرێت.

ماسکی ترێ بۆ پێستی چەور:

کەوچکێک ئاوی ترێ تێکەڵ بە دوو کەوچک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک ئاوی نەعنا دەکرێت، لەگەڵ بڕێکی کەم و یەکسان سەهۆڵ و ئاوی گوڵی تێکەڵدەکرێت، بە جوانی تێکەڵدەکرێن تا دەبێتە گیراوەیەک، دەدرێت لە روخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پیوەی بێت، بە ئاوی ئاسایی روخسار بشۆرێت و وشکبکرێتەوە.

ئاوی ترێ:

دوو بۆ سێ دەنک ترێی تازە لە ناوەراستەوە دەکرێت بە دوو کەرتەوە و ناوکەکەی دەردەهێنرێت و دەخرێتە سەر روخسار بۆ ئەوەی پێست ئاوەکەی هەڵمژێت، بەڵام لە ناوچەی دەم لەگەڵ چاو نادرێت، دوای چەند خولەکێک لێدەکرێتەوە و بە ئاوی ئاسایی دەشۆرێت، هەست بە ڕەونەق و جوانی پێست دەکەیت.

How To Make Grape Face Masks For Beautiful Skin - lifealth

ئ.ل