بوکێک بەهۆی هاوڕێکەیەوە لە ئاهەنگەکەیدا توشی شەرمەزاری دەبێت

2020-07-13

17708 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەونی هەموو کچێکە کە لەو ڕۆژەدا بە جوانترین شێوە دەربکەوێت و ببێتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و وێنایەکی جوانی خۆی بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەوەی بەسەر ئەم بوکەدا هاتووە خراپترین دۆخی ژیانی بووە کە بەهۆی هاوڕێ کچەکەیەوە تووشی شەرمەزاری بووە.

ڕۆژنامەی سەدا بەلەد ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڕێکەی بە جلێکی زۆر ڕووت و سەرنجڕاکێش لە ئاهەنگەکەیدا دەرکەوتووە، بە جۆرێک خۆی ڕازاندووەتەوە بووەتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی ئاهەنگەکە، هەرچی لە ئاهەنگەکەیدا بووە سەرنجی هاوڕێکەیان داوە، چونکە بە جۆرێک خۆی ڕازاندووەتەوە و کەرەستەی جوانکاری بەکارهێناوە کەس نەیتوانیوە چاوی لەسەر لابدات، تەنانەت ئامادەبووان بوکیان لە بیر نەماوە و تەنیا سەیری هاوڕێکەی بوکیان کردووە.

بوکەکە بە بینینی ئەو دیمەنە هەستی بە توڕەی و شەرمەزاری بەرامبەر بە هاوڕێکەی کردووە، چونکە لەبری بوک هاوڕێکەی بووەتە جێگەی سەرنج و تێڕوانینی ئامادەبووان.

ئ.ل