ئامادەکردنی زەڵاتەی خەیار بە شێوازی ئەڵمانی

2020-07-13

9813 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامادەکردنی زەڵاتەی خەیار چەندین جۆری جیاوازی هەیە و هەر شوێنە و بە دەستوری تایبەت بەخۆی ئامادەی دەکات، لێرەدا بە شێوازی ئامادەکردنی ئەڵمانی دەیخەینە ڕوو.

کەرەستەکانی:

چوار خەیار

خوێ بەپێی ئارەزوو

کەوچکێکی زەڵاتە بیبەری ڕەش

کەوچکێکی چێشت شەکر

نیو کوپ شویتی جنراو

کوپێک ماستی مەڕ

ئامادەکردنەکەی:

ماستەکە تێکەڵ بە شەکر و خوێ و بیبەرەکە بکە و بە جوانی تێکی بدە.

خەیارەکە بە شێوەی بازنەیی بجنە لەگەڵ شویتەکە تێکەڵ بە ماستەکەی بکە و تێکیان بدە.

زەڵاتە ئامادەکراوەکە بخەرە ساردکەرەوە بۆ ئەوەی بە جوانی تامی ماست و کەرەستەکانی تر وەربگرێت، ئێواران یان لە ژەمی نیوەڕان پێشکەش بکرێت.

وصفه مصوره سلطة الخيار الألمانية | لذيذه

ئ.ل