پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-13

70691 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

دەکەویتە دەنگە دەنگ وگفتوگۆیەکی جددییەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت، ئەگەری هەیە هەندێک دەستەواژە و بیرۆکە رەت بکەنەوە، ئەمەش شەمەزار دەکات، ڕەنگە ئەم ماوە پەیوەندییە خێزانییەکانت باش نەبن.

هەندێک کەس هۆکاورن بۆ تێکچوونی پەیوەندییە سۆزدارییەکەت، زیاتر وریابە و هەوڵبدە ڕوونکردنەوەی تەواو بدەیت و بارودۆخەکان ئاسایی بکەیتەوە.

ئەگەری هەیە هەواڵێک پێبگات کە پەیوەندیی بە بارودۆخی تەندروستیی یان کارتەوە هەبێت، زۆر گرنگی بەو بابەتەش دەدەیت، لە هەموو دۆخەکاندا ئاگاداریی خۆتبە و کە گفتوگۆی بێ مانا لەگەڵ کەسە نزیکەکانت خۆت بە دوربگرە.

ئەمڕۆ پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە چ لە لایەنی کار بێت یان سۆزداریی، پڕۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکەیت و هەندێک سەرکەوت بەدەست دەهێنیت.

ڕەنگە لە هاوسەرەکەت دڵسۆزتر نەدۆزیتەوە لە ژیانتدا، سۆزی زیاتری پێبدە و دڵنیابەرەوە لە هاوکاریکردنیو تێپەڕاندنی کێشە خێزانییەکان.

گرنگی زیاتر بە جۆری خواردنەکانت بدە بەتایبەت سەوزە زۆر بخۆ و خۆت لە خواردنە پڕ چەورییەکان بەدور بگرە، بەتایبەت لەم ماوەدا کێش زیادیکردووە پێویستە جەستەت بگەڕێنیتەوە شێوەکەی جارانی.

تموحەکانت زیاتر بووە و پەیوەندییەکان زیاد دەکات و دەبیتە جێگەی سەرنجی چواردەورەکەت، هەوڵی ڕزایکردنی دڵی زۆر کەس دەدەیت بۆ گەیشتن بە ئەنجام.

بیرۆکەی نوێت هەیە و بە وریاییەوە کارەکانت دەکەیت، هەوڵدەدەیت ببیتە جێگەی ڕەزامەندی بەرپرسانی کارت و هاوپیشەکانت شانازیت پێوەبکەن.

هەوڵی خێرا بدە بۆ نەمانی کێشەکانت و چارەسەرکردنی هەڵەکان، بۆ ئەوەی دووبارە متمانەی خۆشەویستەکەت بەدەستبهێنیت، ڕێزی زیاتری لێبگرە و زیاتر وشەی سۆزداریی بۆ دەرببڕە.

ئەگەری هەیە بارودۆخەکە بۆت خراپ بێت و دووبارە خەمۆکی و بێزارییەکان دەستپێبکاتەوە، زیاتر خۆت قەلەق مەکە و هەوڵبدە بە تەواوی بحەوێیتەوە و کاتەکان بە خۆشی بەڕێبکەیت.

ئەمڕۆ فشارەکانی کار کەمدەبێتەوە و کارەکان بە باشی جێبەجێ دەکەیت، رێگەکەت بۆ ڕۆشن دەبێتەوە و چەند خەونێک بەدیدێت.

چەند بڕیارێکی نوێ دەدەیت کە زیاتر پەیوەندییە بە لایەن ی سۆزداریتەوە هەیە، ئەگەری هەیە لە خۆشەویستەکەت دوربکەویتەوە و ئاراستەی ئەو لایەنەی ژیانت بگۆڕیت و هەوڵی ناسینیکەسێک بدەیت کە زیاتر تۆی مەبەست بێت نەک لایەنی داراییت.

ئ.ل