هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

2020-07-13

68765 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای چەند دەیەیەک لە گۆرانی و خزمەتکردن، هونەرمەند عەبدوڵا ئیسماعیل کۆیی لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەفیین عەبدولڕەزاق سەرۆکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، دوای نزیکەی ٥٠ ساڵ گۆرانیوتن و خزمەتکردن بە هونەریی کوردی، هونەرمەند عەبدوڵا ئیسماعیل کۆیی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەوەشی وت، کە ئەو هونەرمەندە یەکێک بووە لەو هونەرمەندانەی هەر لەسەرەتای دامەزارندی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیەوە دەستی کردووە بەگۆرانیوتن و چەندین گۆرانی و مەقامی چڕیوە کە بە هەموو هونەرمەندێک ناوترێتەوە.

هونەرمەند عەبدوڵا ئیسماعیل عەبدوڵا، ناسراو بە عەبدوڵا ئیسماعیل کۆیی ساڵی ١٩٣٢ لەشاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بەگۆرانی و زیاتر بە گۆرانی "پەریانە پەریانە" ناسرا.

یەکێک لە گۆرانییە دیارەکانی: