هۆکار و نیشانەکانی زەردوویی لە منداڵدا

2020-07-13

4269 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرجار منداڵ چەند ڕۆژێک پاش لەدایکبوونی تووشی زەردوویی دەبێت، ئەم بارودۆخەش سەرەتا بە گۆڕینی ڕەنگی سپێنەی چاوی بۆ زەرد ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند زانیاریی و ڕێنماییەکی سەبارەت بە زەردوویی منداڵ خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوە کردووە، توشبوونی منداڵ بە زەردوویی بە بارودۆخێکی ئاسایی دادەنرێت، بەڵام پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکرێت تا زیانی تەندروستی دیکەی بەدوادا نەیەت.

هەندێک کات هۆکاری زەردوویی بەهۆی شیردان و نەگونجانی جۆری خوێنی دایک و منداڵەکەیە یاخود بەهۆی کاردانەوەی سییەکان و خوێنەوە ڕوودەدات، یەکەم نیشانەی زەردوویی منداڵ زەردبوونی سپێنەی چاویەتی هەروەها گۆڕینی ڕەنگی پێستی بەرەو زەرد، ئەم بارودۆخە بە گشتی لە سەرەتای لەدایکبوون تا چلەمین ڕۆژ ڕوودەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، گرنگە هەر هەشت بۆ ١٢ کاتژمێر جارێک پشکنینی زەردوویی بۆ منداڵ بکرێت کاتێک لە نەخۆشخانەیە، دواتریش دایکان و باوکان ئاگاداری گۆڕینی ڕەنگی منداڵەکەیان بن بەتایبەت لە هەفتەکانی سەرەتای لەدایکبوونیدا.

جگە لە گۆڕینی ڕەنگ، چەند نیشانەیەکی دیکە لە منداڵدا دەردەکەون وەک نەخواردنی شیر، زیادنەبوونی کێش، بە ئەستەم هەستانی لە خەو، گریانی زۆر.