کەمخەوی ئەم مەترسییانە لەسەر تەندروستی دروستدەکات

2020-07-13

4840 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەو یەکێکە لە پێویستییە گرنگەکانی جەستە و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی هەیە و کاردەکاتە سەر کارەکانی رۆژانە و ئاستی بڕیاردان و میزاج و هەنگاوەکانی ژیان.

ماڵپەڕی "ئینسایدەر" ئاماژەی بە پێنج لە کاریگەرییەکانی کەمخەوی کردووە لەسەر تەندروستیی کە  واتان لێدەکات چیتر زیاتر گرنگی بە کاتی خەوتنتان بدەن بەم جۆرە:

- توانای مێشكت لاوازدەکات و ئاستی دڵەڕاوکێت خراپتر دەکات و میزاجت تێكدەدات.

- زاکیرەت و توانای فێربوونت لاوازدەکات.

- وادەکات کێشت درەنگتر داببەزێت.

- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.

- ئەگەری تووشبوون بە رووداوە نەخوازراوەکان زیاتر دەکات.

ژ.ن