ڤیدیۆ.. تووتییەك بە دەنگی زەنگی مۆبایل سەمای جیاجیا دەکات

2020-07-12

9092 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی تووتییەك بەڕادەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە ڕەنگێکی سپی هەیە و بە دەنگی میوزیکەکانی زەنگی مۆبایل سەمای جیاجیا دەکات و شێوازی سەماکەی دەگۆڕێت.

ڤیدیۆکە لە فەیسبووك بڵاوبووەتەوە و لەسەری نوسراوە، "تووتییەكی زیرەك و بەتوانا لە سەماکردندا"، ئەم ڤیدیۆیە بە هەزاران بینەری هەبووە.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە تووتییەکە دانیشتووە و خاوەنەکەی مۆبایلێکی لە تەنیشتییەوە داناوە، یەك بە یەك بە میوزیکەکانی ناو مۆبایلەکەیدا دەڕوات و تووتییەکەش سەما دەکات و لەگەڵ هەر میوزیکێکدا سەماکەی دەگۆڕێت و بۆ هەر یەکێکیان سەمای خۆی هەیە.