ئەلیسا لە بەرگی ئەلبومە نوێیەکەیدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

2020-07-12

6982 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی ئەلیسا بەرگی نوێترین ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە و کە وابڕیارە لە جەژنی قورباندا بڵاویبکاتەوە.

لەو وێنەیەدا کە ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتووە کە قژێکی کورتی هەیە و عەزییەکی لەبەردایە کە لە دواوە کراوەتەوە، و لەگەڵیدا نوسیویەتی بەم زوانە.

لەلایەکی دیکەوە ئەلیسا ئاماژەی بە ناوی ئەو کەسانە کردووە کە ڕۆڵیان لە ئامادەکردنی ئەلبومەکەدا هەبووە وەك: محەمەد ڕەحیم، نادر عەبدوڵا، محەمەد یەحیا، ئەمیر تەعیمە، وەلید سەعد، ئوسامە موستەفا و چەندین ناوی دیکەش.

ئەلیسا زەکەریا خوریە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، جگە لەکۆنسێرت و ئاهەنگ چەندین ڤدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.

ژ.ن

SOON... @audiorotana @deezermena #elissa

A post shared by Elissa (@elissazkh) on