ئایا دەتوانیت بە پارە دڵخۆشی بکڕیت؟

2020-07-12

2647 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە سەرکەوتنی مادی پەیوەندیدارە بە ئاستی دڵخۆشییەوە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو وتەیەی پێشینانە کە دەڵێت "دڵخۆشی بە پارە ناکڕدرێت".

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز ئاماژە بەوەکراوە، ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری زانستی " Emotion" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ و ٢٠١٠ دا پەیوەندی نێوان دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری زیادی کرد، لەوەش خەرجی و فێربوون و هەیبەتی پیشەیی و لەسەروو ئەمانەشەوە زیادبوونی دڵخۆشی زیادیان کرد.

لەم بارەیەوە توێژەری زانستی دەروونی لە زانکۆی ویلایەتی سان دیێگۆ، خان توینگ فۆکس وتی: "پەیوەندی دڵخۆشی بە پارەوە بووە بە پەیوەندییەکی بەتین، چونکە لەم چەند دەیەیەی دواییدا وایلێهاتووە دڵخۆشی پەیوەندی هەیە بەڕادەی دەستکەوتەکانەوە، بۆیە پارە دڵخۆشی دەکڕێت زیاتر لەوەی جاران هەبوو".

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە دڵخۆشی ئەو کەسانەی کە پارەیەکی زۆریان دەست دەکەوێت و باری مادییان باشە و خوێندنیان باشە و کارێکی باشیان هەیە زۆرترە لە دڵخۆشی ئەوانەی کە بە پێچەوانەوە دۆخی مادییان باش نییە و خوێندن و هەیبەتی کاریان باش نییە.

توینگ وتوویەتی: "بەپێچەوانەی بەشێك لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە، دڵخۆشی لەگەڵ دەستکەوتی ساڵانەی ٧٥ هەزار دۆلاردا بە جێگیری ماوەتەوە، دڵخۆشی بەردەوام بووە لە زیادبوون لەگەڵ زیادبوونی دەستکەوتەکەدا".

ژ.ن