کچێك لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا بە هۆکارێکی چاوەڕواننەکراو گیانی لەدەستدا

2020-07-12

19198 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی "مۆسکۆفسکی کۆمسۆمۆلیتس" ئاماژەی بەوەکردووە، کچێك لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە مۆسکۆ بە هۆکارێکی چاوەڕواننەکراو گیانی لەدەستدا کە ئەمە بووە مایەی شۆکبوونی زاواکە و میوانەکان.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری مردنی کچەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە هەستیاری توندی هەبووە بەرامبەر بەو چەرەزاتانەی کە لە ئاهەنگەکەدا پێشکەش بە بوکەکە و میوانەکان کراوە.

ئەم کچە لە منداڵییەوە هەستیاری توندی هەبووە بە هەموو جۆرەکانی چەرەزات، کەسە نزیکەکانی کچەکەش بەر لە ئاهەنگەکە ستافی ئامادەکردنی خواردنی ژەمی ئێوارەی ئاهەنگەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە چەرەزاتی تێدا نەبێت، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە شیرینییەکان پارچە چەرەزاتیان تێدا بووە.

کەسە نزیکەکانی کچەکە وتوویانە، بەر لە ڕوودانی ڕووداوەکە کچەکە چەند پارچەیەك شیرینی خواردووە و دواتر هەستی بە هەناسەتەنگی و خنکان کردووە، حاڵەتەکەی بە جۆرێك خراپ بووە کە پزیشکان نەیانتوانیوە یارمەتی بدەن و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.