پێنج خواردن دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی زراو

2020-07-12

18936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێکی زۆر بیرناکەنەوە لە تەندروستی زراویان و گرنگی بەو خواردنانە نادەن کە تەندروستی ئەو ئەندامەی جەستەیان باشتر دەکات یاخود خراپتری دەکات.

دەکرێت زراو تووشی بەرد ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە هەست بە ناڕەحەتی بکات، و نیشانەکانی ئەم حاڵەتەش بریتین لە ئازاری سك، ئاوسان، سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتنی لەگەڵدا دەبێت، بۆ ئەمەش ماڵپەڕی " thehealthsite" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو هۆکارانە کردوە کە وادەکەن بەردی زراو دروستببێت، بەم جۆرە: -

-کاربۆهیدرات و خواردنە شیرینەکان.

-خواردنە سورەکراوەکان چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری گۆڕاو.

-خواردنە دروستکراو و دەستکاریکراوەکان، چونکە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم و چەورییە تێرەکان.

-گۆشتی سوور وادەکەن تەندروستی زراو خراپببێت.

-بەرهەمە شیرەمەنییەکان چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری و دەبنە هۆی دروستبوونی بەرد.

ژ.ن