نۆ خووی سادە کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێشت بەبێ ئەوەی بزانیت

2020-07-12

23900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێك وێڕای ئەوەی رۆژانە خواردنی زیادە ناخۆن و دەجوڵێن و وەرزشیش دەکەن بەڵام کێشیان دانابەزێت بەڵکو وەك خۆی دەمێنیتەوە یاخود زیاد دەکات، ئەمەش بۆ کۆمەڵێك هۆکار دەگەڕێتەوە.

پسپۆڕانی بواری خواردن ئاماژەیان بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو هەڵانە کردووە کە دەبنە هۆی خاوبوونەوەی دابەزاندنی کێش، بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی " eatthis" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو هەڵە سادانە کردووە، بەم جۆرە:

- خواردنی سۆس بە زەڵاتەوە.

- خواردنی گۆشت بەشێوەیەکی رۆژانە.

- خواردنی ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ لەسەر مێزی کارکردنەکەت.

- خواردنی خۆراکە نا تەندروستەکان.

- خواردن بەپێوە.

- بەکارهێنانی قاپی گەورە لەکاتی خواردنی ژەمەکاندا.

- نەزانینی راددەی کالۆریی لە خواردنەکاندا.

- نەخواردنی ژەمەکان بەرێكوپێکی.

- دوورکەوتنەوە لە سیستمی خۆراکی رووەکی.