لەبەر ئەم هۆکارانە لە منداڵەکەت مەدە

2020-07-12

19048 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سزای جەستەیی کردەوەیەکی باوی دایکوباوکانە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێری ڕەفتاری دروست بکەن، بەڵام لە توێژینەوەکەدا ئاشکراکراوە، ئەم جۆرە ڕەفتارە زیان بە منداڵان دەگەیەنێت و هەرگیز سوودی نییە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "Bright Side" ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا دەروونناسان دەریانخستو ە، لێدانی منداڵ چەندین دەرەنجامی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە و بە شێوەیەکی گشتیی واباشە هەرگیز بەو شێوە مامەڵە لەگەڵ منداڵاندا نەکرێت.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران ئاماژەیان بە پێنج دەرەنجام کردووە کە لە دوای لێدانی منداڵاندا دەردەکەون، بەم شێوەیە:

 -هەرگیز کار ناکات و بارودۆخەکانیش خراپتر دەکات، منداڵان پێویستە هۆکاری سزاکەیان بزانن بۆ ئەوەی بۆ جارێکی تر دووبارەی نەکەنەوە.