ئاگادارى شۆردنەوەی هێلکە بن پێش بەکارهێنانی

2020-07-11

18341 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس واڕاهاتوون پێش بەکارهێنانی هێلکە دەیشۆنەوە، بەڵام ئەم کارە زیانی تەندروستیی هەیە و دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی میکرۆب و بەکتریا بە بەرگی هێلکەکەوە لەکاتی شکاندنیدا دەچێتە ناویەوە و گرفتی تەندروستیی بەدوادا دێت.

ماڵپەڕی ڕیدەر سیستم دایجێست ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک خۆراک پێش بەکارهێنانیان پێویستە بشۆرێنەوە، بەڵام ئەمە بۆ هەندێک خۆراکی تر پێچەوانەیە و نابێت بشۆرێنەوە، بەتایبەت هێلکە نابێت بشۆرێتەوە بە هیچ جۆرێک.

شۆردنەوەی هێلکە دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر بەرگە ڕەقەکەی، راستەوخۆ لە دوای شکاندنی دەچێتە ناویەوە، پسپۆڕانی خۆراک ئاشکرایدەکەن، ئەو هەڵەی کە زۆر کابانی ماڵ ئەنجامی دەدەن هێلکە لە پاکەتەی دەردەهێنن و دەیشۆنەوە، کە زیانی تەندروستیی دەبێت.

پێیان وایە باشترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی میکرۆب و بەکتریا کە بەهێلکەوەیە بەتایبەت بەکتریای سالمۆنێلا، لە ڕێگەی خستنە ناو ساردکەرەوە نامێنێت، دوربکەونەوە لە کڕینی ئەو هێلکانەی کە درزیان بردووە و کەمێکی شکاون.

ئەگەر هێلکەیەکت کڕی پیسی پێوە بوو ئەوا تەنیا لە ڕێگەی کلێنسەوە بە وردی پاکی بەکەرەوە با نەشکێت و درز نەبات.

ئ.ل