کچێک بەهۆی روخسارییەوە کاری گونجاوی دەستناکەوێت

2020-07-11

151657 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باربرا لونا سیبوس بەهۆی گۆڕینی روخسار و نەشتەرگەریی جوانکارییەوە، بەردەوام بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵکی، بەڵام ئەم کارەی بەختی باشی بۆ نەهێناوە و نەیتوانیوە بەهۆیەوە کاری دەست بکەوێت.

ماڵپەڕی فۆشیا ئاماژەی بەوەکردووە، باربرا کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بووە نەشتەرگەریی گەورەکردنی سنگی کردووە، لەو کاتەوە ١٠ نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ سنگ و ڕوخساری کردووە تاکو لە بوکی باربی بچێت.

ئەگەرچی ئێستا باربرا تەمەنی ٢٢ ساڵە و بە تەواوی لە شێوە و ڕوخساری رازییە، بەڵام پێی وایە ئەمە گرفتی بۆ دۆزینەوەی کار دروستکردووە.

هەروەک ئاشکرایکردووە، کاتێک لە مۆڵێک وەک کارمەندی پێشوازی کاریکردووە بەهۆی سەرنجڕاکێشییەوە بووەتە جێگەی سەرنجی پیاوان، هەروەک خۆی دەڵێت "پیاوانم شێت کردووە"، لە ئێستاشدا وەک نمایشکاری جلوبەرگی ژێرەوە کاردەکات و وێنەکانی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.

باربرا وتوویەتی "هەمیشە ویستوومە لە کچە خەیاڵییەکان یان بوکەڵەی باربی بچم، لە منداڵیمدا یاریم بە بوکەڵەی باربی دەکرد، لە تەمەنی ١٥ ساڵی وەک کارمەندی زەویوزار کارمکردووە، هەموو کارمەند و بەرپرسەکانم ویستوویانە گێچەڵم پێبکەن".

دوای وازهێنانی لە کارەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ باربرا کورێکی ناسیوە و بووە بە هاوسەری کە تێچووی نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی بۆ خەرج دەکرد، نزیکەی ١٧٠ هەزار دۆلاری بۆ نەشتەرگەرییەکانی خەرج کردووە کە دوو نەشتەرگەریی لوت و بەرزکردنەوەی چەناگە و لێو و گۆناکان و برۆی، لەگەڵ فیلەر و بۆتۆکس و چەندین نەشتەرگەری تر.

لە ساڵی ٢٠١٩ لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، بەهۆیەوە ناچاربووە بۆ سەرچاوەی دارایی تر بگەڕێت و کاری دەست بکەوێت، هەربۆیە وەک  نمایشکاری جلی ژێرەوە کاردەکات، بەڵام نەیتوانیوە کارێکی گونجاوی دەست بکەوێت کە خۆی پێی قبوڵ بێت، لە ئێستاشدا بە دوای کوڕێکی تردا دەگەڕێت تا ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پێکبهێنێت.

أنفقت 170 ألف دولار على مظهرها.. باربي لا تستطيع الحصول على وظيفة ...

تقول “Living Barbie” إنها “ساخنة للغاية للعمل” بعد إنفاقها 135 ألف ...

ئ.ل