ڤیدیۆ.. ژنێک دوای ڕووداوێکی هاتوچۆ بە جلی مەلەوە سەما دەکات

2020-07-11

21341 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ڤیدیۆیەکی سەمەرەدا ژنێکی نەناسراو دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تووشی پێکدادان دەبێت، دێتە دەرەوە و بە جلی مەلەوە لەسەر شەقامەکە سەما دەکات.

ژنەکە کە ناوی نەزانراوە، لەلایەن چەند پۆلیسێکەوە دەدرێت بە زەویدا و دەستگیر دەکرێت، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "The Sun"یش، ڕووداوەکە لە لیپیی باشووری ئیسپانیا ڕوویداوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، ژنەکە لە ڕێگادا بوە بەرەو کەناری دەریا بۆ پشوودان و ئەو ڕووداوەی بەسەردا هاتوە، کاتێک پۆلیس لێی نزیک دەبێتەوە، زللەیەک لە یەکێکیان دەدات و ئەمەش پۆلیسەکە زۆر توڕە دەکات و بڕیاری دەستگیرکردنی دەدات.

شایەنی باسە ژنەکە لە هەردوو پشکنینی ماددەی هۆشبەر و خواردنەوە کحولیەکانیش دەرچوە و هیچ بێهۆشکەرێکی بەکارنەهێناوە.

ب.ع