ئامادەکردنی شەکلەمە بەشێوەیەکی سادە

2020-07-11

67168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەکلەمە یەکێکە لەو شیرینیانەی ئامادەکردنی ئاسانە و خەڵکێکی زۆر حەز بە خواردنی دەکات، بە چەندین جۆر ئامادە دەکرێت ولێرەدا بەڕێگەی ئاسان و سادە ئامادەکردنەکەی دەخەیەنە ڕوو:

کەرەستەکانی:

دوو کوپ و نیـو ئارد

یەک کوپ شەکر

٢٠٠ گرام کەرە

یەک ڤانێـلا

یەک پیکن پاودەر

کەمێک کاکاوی هاڕدراو

ئامادەکردنەکەی:

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بە جوانی بیشێلە تا هەویرێکی نەرمت بۆ دروست دەبێت، پاشان هەویرەکە بخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک.

دواتر هەویرەکە دەکرێتە دوو بەشەوە بەشێکیان کاکاوی تێدەکرێت، بە ئارەزووی خۆت نەخشی لێدروست بکە یان بە سادەیی بیکە بە گونکی بچوک و بیخەرە ناو سینی فڕنی چەورکراو بەپلەی ١٨٠ بۆ ماوەی١٠ خولەک لەناو فڕنەکە بێت، لە کۆتاییدا دەتوانیت بە گەرمی یان کە ساردبووەوە لەگەڵ شەربەت یان چا پێشکەشی بکەیت.

ferkare.xwardn Instagram profile with posts and stories - Picuki.com

ئ.ل