پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی نیشانەکانی پیربوون دوابخەیت

2020-07-11

13542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس پێش بەساڵداچوون جوانی پێست و ڕووخسار و قژیان لەدەستدەدەن و چرچییەکی زۆر لەسەر پێستییان دەردەکەوێت، بۆ ڕێگریکردن لەم حاڵەتەش دەتوانیت چەند ڕێگەیەکی ئاسانی دوور لە بەکارهێنانی دەرمان و ماددەی کیمیایی بگریتەبەر.

ماڵپەڕی تایم لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە پێنج ڕێگە کردووە کە دەتوانیت بە ئاسانی لە ژیانی ڕۆژانەدا بیانگریتەبەر و بیانکەیت بە سیستمێك تا پارێزگاری گەنجیی ڕووخسار و پێستت بکەیت و جەستەت بە  تەندروستی بهێڵیتەوە، بەمجۆرە:

١وەرزش و ڕاهێنان بکە وەك ڕاکردن و پیاسەکردن بە شێوازێکی ڕۆژانە، چونکە ئارەقکردنەوە وادەکات ئەو ژەهرە ماددانەی لە جەستەدان دەربکرێن، کە دەبنەهۆی تەمبەڵی و، پێست پاكدەبێتەوە و خانەکانی نوێ دەبنەوە.

٢واز لە جگەرەکێشان بهێنە چونکە جگەرەکێشان ڕێگە لە ڕۆیشتنی خوێن دەگرێت بۆ پێست و مولوولە خوێنەکان تەسك دەکاتەوە و پێستی ژێرچاوەکان چرچ و ڕەش دەکات.

٣ئاوی زۆر بخۆرەوە چونکە هەموو خانەکان لە جەستەدا پێویستیان بە ئاو هەیە بۆئەوەی بە دروستی کار بکەن، خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی و بەپێی پێویست وادەکات پێست بە شێداری و نەرمی بمێنێتەوە و چرچ نەبێت.

٤خواردنی تەندروست بخۆ چونکە ئەو خواردنانەی کە دەیانخۆین کاریگەرییان لەسەر ڕووخسارمان دەبێت، بۆیە گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە بدە و دووربکەوەرەوە لە خواردنە چەور و شیرینەکان.

٥تیشکی خۆر سوودی بۆ جەستە هەیە بەڵام بەرکەوتن بە ڕاددەیەکی زۆر بە تیشکی خۆر دەبێتەهۆی نەمانی نەرمی پێست و دروستبوونی چرچی و هێڵ لەسەر پێستدا.

Revealed: This Simple Secret to Staying Young (A Must Read for ALL ...

ب.ع