چۆن لەڕێی میوەوە چەوریی دەسووتێنیت؟

2020-07-11

9135 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ دابەزاندنی کێش ئەو خۆراکانەی کە دەیانخۆیت گرنگترن لەوەی واز لە خواردنیان بهێنرێت، خواردنی میوەکان سەرەتایەکی باشە بۆ سوتاندنی چەوری لەش و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان لە جەستەدا.

میوەکان بەهۆی ئەوەی کالۆرییەکی کەمیان تێدایە و هەروەها دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی گرنگ، بە ئاسانی هەرس دەکرێن و چەوری جەستە کەمدەکەنەوە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیاد دەکەن، هەروەها دەتوانرێت لە هەموو ژەمەکاندا بخورێن چونکە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی نییە.

ماڵپەڕی “Eat This” ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان چەند میوەیەکی تایبەت دیاریکراوە کە یارمەتیدەرن لە سوتاندنی چەوری بەم جۆرە:

سێو

سێو یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵەکان  کە ئەمیش یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری ورگ.

Does an apple a day really keep the doctor away?

قەیسی

سەرەڕای شێوە و ڕەنگە جوانەکەی، ڕیشاڵە شینەکراوەکانی تێدایە کە سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ ژەمە چەورەکان، ئەم جۆرە ڕیشاڵانە دەبنە هۆی مژینی بڕێکی زۆری ئاو و هەروەها زیاتر دەمێننەوە و بەهۆیەوە هەست بە تێری دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر.

سوودەكانی شەربەتی قـەیسی بزانە

ئەڤۆکادۆ

خۆراکێکی پڕلە چەورییە ، بەڵام ئەوەی کەمتر دەزانرێت ئەوەیە یارمەتی سوتانی چەوری دەدات، بڕێکی زۆر چەوری ئەسیدی ئۆمیگا ٩ ی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە گۆڕینی چەوری بۆ ووزە.

The avocado craze | Dr. Phil Maffetone

مۆز

مۆز زۆر باشە لە کەمکردنەوەی چەوری لەش، وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەست بە تێری بکرێت، هەروەها بەرزی بڕی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم تیایدا وادەکات یارمەتیی کێشەی کۆئەندامی هەرس بدات.

All About Bananas: Nutrition Facts, Health Benefits, Recipes ...

کاڵەک

کاڵەک لە پێکهاتەکەیدا  دژە-هەوکردن هەیە و هەوکردنەکانی ناوەوەی لەش کەمدەکاتەوە و بەمەش رێگە دەگرێت لە کۆبوونەوەی چەورییەکان، هەروەها دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەکان، کاڵەک وەکو سەرچاوەیەکی شیرینی سروشتیش بەکاریەت.

Cantaloupe - Wikipedia

سندی

بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی نیو سندی پێش ژەمەکان چەوریەکانی دەوری ورگ کەم دەکاتەوە و ئاستی کۆلیستڕۆڵیش دادەبەزێنێت.

STAR RUBY GRAPEFRUIT / Product Info | TraGate

لیمۆ

لیمۆ ژەهرەکان لەناودەبات و بەتایبەتی لە پاککردنەوەی جگەردا ڕۆڵێکی بەهیزی هەیە، ئەمەش وادەکات کرداری هەرس باشتر بێت و چەوری زیاتر لە جەستەدا بسوتێنرێت و هەروەها ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری.

هەموو رۆژێک لیمۆ بخۆ بزانە بۆچی

قۆخ

قۆخ بەهۆی کەمیی کالۆری لە پێکهاتەیدا و دەوڵەمەندی بە  ڤیتامین A, C یارمەتی لەش دەدات ڕێگە بگرێت لە زۆر قەڵەوبوون و شەکرە و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبن.

سوودەكانی قۆخ بۆ تەندروستی

هەرمێ

هەرمێ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و پۆتاسیۆم ئەمەش وادەکات قورس بێت و بەخێرایی هەست بە تێری بکەین، هەروەها بەسودە بۆ کۆنترۆلکردنی کۆلیسترۆل و لابەری گازەکان.

هەرمێ میوەیەک خاوەنى چەندان سوودى گرنگ.....

هەنار

 ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە هەناردا هەن یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوە و خێراکردنی مێتاپۆلیزم (پرۆسە کیماییەکانی لەش کە یارمەتیدەرن بۆ ژیان)، و زۆر بەهێزن بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، ئەگەر لە بەیانیاندا بە شێوەی شەربەت بخورێتەوە  بۆ تەندروستی لەش و ددانەکانیش باشە.

سوودە سەلمێندراوەکانی هەنار | تەندروستی

گـێلاس

گێلاس جگە لە دژە ئۆکسید و ماددە خۆراکییە بەهێزەکانی، ئەنزیمی دژە-پیربوونی تێدایە.

گرنگترین سوودەکانی گێلاس

شووتی

بەناوبانگترین میوەی هاوینەیە و زۆر باشە بۆ تەندروستی، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر شەکری تێدایە ، ئەو ئاوەی لە شوتی دایە کاریگەریەکانی شەکرەکەی کەمدەکاتەوە ، دەتوانرێت لەگەڵ زەڵاتەدا تێکەڵ بکرێت و ئامادەبکرێت بۆ خواردن.

دەست بەسەر بڕێكی زۆر شوتی ئێرانی مەترسیداردا گیرا

تەماتە

جگە لەوەی ژەمەخواردنێکی سوکە تەماتە لە سوتاندنی چەوری دەورووبەری ورگ دا بەهێزە، لەهەر تەماتەیەکدا بڕێکی زۆر ڤیتامین C هەیە کە یارمەتیدەرە لە لابردنی چەوری و پێویستترین ڤیتامینە لە لەشی مرۆڤدا.

NRTTV ئێن ئاڕ تی

پرتەقاڵ

پرتەقاڵ وەکو تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، گرنگە بۆ پاراستنی پێست و نەهێشتنی کۆبونەوەی چەوری.

سودەکانی پرتەقاڵ بۆ تەندروستی - دەندووک کوردی

شلیک

سەرچاوەیەکی بەهێزی ڕێشاڵ و ڤیتامینەکانە و دەتوانرێت وەکو ژەمە خواردن بخورێت.

As sweet as it gets: Here's why you should add strawberries to ...

خورما

سەرچاوەی خۆراکی بەهێز لە پێهکاتەی خورمادا هەیە و کالۆری بەرزە و زۆربەی ڤیتامینەکان و کانزا پێویستەکانی تیدایە و پڕە لە ڕیشاڵ هەربۆیە یارمەتیدەرە بۆ سوتانی چەوری.

8 reasons you should be eating dates, the fruit of Ramadan year-round

ب.ع