بۆچی دەبێت بە گوێزان مووی ڕووخسارت لابدەیت؟

2020-07-11

20493 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمان ڕێگای جیاواز بەکاردەهێنن بۆ لابردنی مووی ڕووخساریان، زۆرینەشیان خۆیان لە بەکارهێنانی گوێزان لادەدەن، بێئاگا لەوەی چەندین سوودی هەیە.

 ماڵپەڕی "New York Magazine" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سوودەکانی بەکارهێنانی گوێزان کردووە بۆ لابردنی مووی ڕووخسار و رێنمایی دەدات ئەم رێگەیە بەکاربهێندرێت، دیارترینی سوودەکانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. رزگاربوون لە مووە تۆخەکان

هەندێكجار مووی تۆخ و ڕەش لە رووخساردا دەردەکەوێت، ئەگەر بە گوێزان لابدرێت ئەوا زووتر لەناودەچێت و کۆتاییان پێدێت.

٢. ماکیاژکردن ئاسانتر دەکات

لابردنی مووی روخسار بەگوێزان وادەکات ماکیاژکردن ئاسانتربێت و رووخسار نەرم و سافتربێت.

٣. پاکبوونەوەی پێست

لابردنی موو بە گوێزان وادەکات پێست لە خانە مردووەکان پاکبێتەوە و سافبێت، ئەمەش وادەکات دەردراوی پێست و چەورییەکانی کەمتربێت.

٤. کاریگەریی کرێمەکانی گرنگیدان بەپێست زیاتر دەبێت

لابردنی موو بەم جۆرە وادەکات بەکارهێنانی کرێمەکانی گرنگیدان بە پێست کاریگەرییان زیاتر و باشتربێت، چونکە گوێزان وادەکات پێست تەقشیربکرێت و کاتێك کرێمی لێدەدرێت ڤیتامینەکان و خۆراکەکان بەشێوەیەکی باشتر بچنە پێستەوە.

Top 5 Tips Every Woman Needs For Womens Facial Shaving

ب.ع