میکایل لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستییەوە روونکردنەوە دەدات

2020-07-11

75948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی دیاری کورد میکایل، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی دەڵێت، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و باری تەندروستیم جێگیرە."

میکایل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لەبارەی نەخۆشکەوتنییەوە بڵاوکراونەتەوە و دەڵێت، تەندروستی باشە و هیوای باشبوون بۆ هەمووان دەخوازێت.

پێشتر، حەمە کاکەڕەشی شاعیر و هاوڕێی نزیکی ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردبوو، هونەرمەندی دیاری کورد میکائیل لەئێستادا نەخۆشە و پێویستی بە چارەسەرە.

میکائیل یەکێکە لەهونەرمەندە دیارەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆرە گۆرانی دەڵێت و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت بەخۆیەتی، لە ئێستادا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.