بۆچی دەبێت خوێ بۆ ڕووخسارت بەکاربهێنیت؟

2020-07-11

60697 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خوێی زبر لەگەڵ بەکتریا زیانبەخشەکانی سەر پێستتدا دەجەنگێت، کاردەکات بۆ لابردنی پێستی مردووی ڕوخسار و پارێزگاری لە کارتێکەرە دەرەکییەکان دەکات کە زیان بە پێستی ڕوخسار دەگەیەنن.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی خوێی زبر کردووە بۆ روخسار، بەم شێوەیە:

- بە پاککردنەوەی ی سروشتی دادەنرێت، پێستی مردوو ناهێڵێت.

- ڕەنگی پێست ڕێکدەکاتەوە، سوربوونەوە و هەوکردنی روخسار ناهێڵێت.

- چالاکی بە مولولەکانی سوڕی خوێنی روخسار دەدات.

- ئاوسانی ژێر چاو ناهێڵێت.

- چانسی دروستبوونی زیپکە لە ڕوخساردا کەمدەکاتەوە.

- خاڵی ڕەشی ڕوخسار "زیوان" ناهێڵێت و کونیلەکانی پێست بچوک دەکاتەوە.

- پارێزگاری لە شێداری و رەونەقی پێست دەکات.

دەتوانیت لەگەڵ هەنگوین یان زەیتی زەیتون یاخود زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵی بکەیت و بەشێوەی بازنەیی بۆ ماوەی ١٠ خولەک مەساج بە ڕوخسار بکەیت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت.

ب.ع