ئەو خۆراکانەی بۆنی دەم ناخۆش دەکەن

2020-07-11

10209 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لەو خۆراکانەی خەڵکی ڕۆژانە دەیانخۆن خۆیان بۆنیان ناخۆشە و دەبنە هۆی ناخۆشکردنی بۆنی دەمیش، لەوانە پیاز و سیر، بەڵام هەندێکی دیکە هەیە گومانی ئەوەیان لێناکەیت بۆنی دەمت ناخۆش بکەن.

توێژینەوەکان ئەوەیا سەلماندوە، ترشە سروشتیەکانی نێو خۆراکەکان دەتوانێت چالاکیی ئەو بەکتریایانە زیاد بکات کە بۆنی ناخۆش دروست دەکەن، ئەمە مانای وانییە ترشەکان زەرەرمەندن، بەڵام باشتر وایە دوای خواردنیان ئاو لە دەمت ڕابدەیت.

ماڵپەڕی سپوتنیک لە بابەتێکدا تیشکی خستوەتە سەر دیارترین ئەو خۆراکانەی بۆنی دەم ناخۆش دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. ئەو خۆراکانەی پرۆتینێکی زۆریان تێدایە

٢. سۆسی مەعکەرۆنی

٣. بەرهەمە شیرییەکان

٤. کەرەی عەلی بابا

٥. قاوە

ب.ع