پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-11

80496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.



سەرقاڵی کارێکی نوێیت تاوەکو ئەنجامەکانت لەو کارە نوێیەدا بەدەستبهێنیت، بێ ئومێد مەبە و دەگەیت بە ئامانج.

لە پەیوەندیە سۆزداریەکەتدا هەست بە ساردی دەکەیت و کەمتر هەستی سۆزداریت بۆی ماوە، لە هۆکارەکەی دڵنیا بەرەوە و بە خۆشەویستەکەت بڵێ.

ئەمڕۆ دەرفەتێکی باشت لە بەردەستدایە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ هاوپیشەکانت، ڕێگە بدە ئەو کەسەی کە ماوەیەکە چاودێریت دەکات لێت نزیکبێتەوە و هەستەکانی خۆیت بۆ دەربڕێت.

بڕوا بە هەموو کەسێک مەکە و ڕای ئەو کەسانە وەربگرە کە سەرکەوتنەکانی تۆ بە هی خۆیان دەزانن، خێزانەکەت ماوەیەکە هەست بە بێزاری دەکات یارمەتی بدە و هاوکاریبکە لە چارەسەرکردنی کێشەکەیدا.

لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە ڕەخنەت لێدەگیرێت و لەدڵی مەگرە، بەڵکو هەوڵبدە باشتر ئەرکەکانت جێبەجێبکەیت و لەبری ڕەخنە دەستخۆشیت لێبکرێت.

تەنها لەبەرئەوەی گوێت لە هەندێک قسە بووە بەخێرای بڕیار لەسەر هاوبەشی ژیانت مەدە، ئەگەری هەیە هەندێک کەس حەز بە تێکچوونی نێوانتان بکەن.

باری دەروونیت خراپە ئەم هەفتەیە پشوو وەربگرە و لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانت گەشتێکی کورت ئەنجام بدە بۆ ئارامبونەوەی دەروونت سوودی دەبێت.

هاوکاری ماددی لەکەس وەرمەگرە تەنانەت ئەگەر زۆریشت پێویستبوو، بەڵکو هەوڵبدە لایەنی ماددیت باشتر بکەیت وەکو لەوەی داوای هاوکاری بکەیت، دواڕۆژ بە زیان بەسەر کەسایەتیتدا دەشکێتەوە.

ڕێگە مەدە پەیوەندیە سۆزداریەکەت گومانی تێبکەوێت، ژیرانە ڕەفتار بکە و کارەکانت بەباشی ئەنجام بدە.

ئەمڕۆ سوود لە تواناکانی پێشووت وەردەگریت و کارەکانتی پێ بەڕێدەکەیت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت باشتر بکە تا زیاتر ئاشنای خەڵکی تربیت.

لەگەڵ هاوبەشی ژیانت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و ئەمڕۆ کەشێکی ڕۆمانسی لەگەڵدا بەسەردەبەیت، گرنگی بە وەرزش بدە بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکانی جەستەت.

لەڕوی سۆزدارییەوە کەسێکی باش نیت و گۆشەگیریت کەمتر تێکەڵی خەڵکی دەبیت، هەرئەمەش هۆکارە تاوەکو ئێستا نەتتوانیوە کەسێکی گونجاو بۆ ژیانت بدۆزیتەوە.