فەیسبووک داوای لێبوردن لە هونەرمەندێک دەکات

2020-07-11

5381 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای فەیسبوک داوای لێبوردنی لە نمایشکاری جیهانی و بە ڕەگەز فەلەستینی بێلا حەدید کرد، ئەویش دوای ئەوەی سکاڵای لە دژی ئەپی "ئینستاگرام" بەرزکردەوە بەوەی وێنەی پاسپۆرتەکەی باوکیان سڕیبووەوە، کە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی خۆی بڵاویکردبووەوە.

بێلا حەدیدی تەمەن ٢٣ ساڵ کۆتای هەفتەی ڕابردوو لە هەژماری ئینستاگرامەکەی وێنەی پاسپۆرتێکی کۆنی باوکی بڵاوکردبووەوە، کە شوێنی دەرهێنانی پاپسپۆرتەکە دیاربوو لە وڵاتی فەلەستین بوو.

صورة

ئەو نمایشکارە کە ناوی تەواوی ئیزابێلا خێر حەدیدە توشی سەرسوڕمان بوو کاتێک بینی وێنەکە سڕاوەتەوە و لە لیستی ٣١ ملیۆن وێنەی تردا بووە کە سڕاونەتەوە، بە بیانوی ئەوەی کە یاساکانی ئەو ئەپەیان پێشێلکردووە.

بێلا ئاشکرایکردووە، شانازی بەوە دەکات کە فەلەستینییە، وتوویەتی "لەسەر هەمووان پێویستە وێنەی شوێنی لەدایکبوونی دایک و باوکیان بڵاوبکەنەوە".

ئەو نمایشکارە شوێنی وێنە سڕاوەکەی لە ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیووە "شوێنی لەدایکبوونی باوکم، ناتوانن ئەو مێژووە بسڕنەوە"، لە هەمان کاتدا باوکیشی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە.

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەنی ئینستاگرامە داوای لێبوردنی کردووە و وتوویەتی "ئامانج لە سڕینەوەی ئەو جۆرە بڵاوکراوانە لە پێناو پاراستنی تایبەتمەندی کۆمەڵگەکەمانە، ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسی نادەین وەک ژمارەی پاسپۆرت لە ئینستاگرام.