نۆ ڕێگە یارمەتیدەردەبێت بۆ خەولێکەوتن لە کەشی گەرمدا

2020-07-10

20426 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات خەولێکەوتن لە شەوەکانی کەشی گەرمدا ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر پلەی گەرمی و شێ زۆر بەرزبێتەوە، لە هەمان کاتدا ئامێری فێنککەرەوە بەردەست نەبێت یان بە پێی پێویست جەستە فێنک نەکەنەوە.

ماڵپەڕی نەبز ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە بۆ خەولێکەوتن لە کەشی گەرمدا:

١.پۆشاکێک لەبەر مەکەن لە قوماشی نایلۆن دروستکرابێت، هەوڵبدە جلی خەوتنت لە قوماشی لۆکەبێت.

٢.پێس ئەوەی بچیتە جێگەی نوستنەوە پەرداخێک ئاوی سارد بخۆرەوە.

٣.دوربکەوەرەوە لە نوستن لە نهۆمە بەرزەکان چونکە پلەی گەرمی ئەو نهۆمانە بەرزترە.

٤.لەکاتی خەوتندا پانکەکە لە سوچێکی ژوورەکە دابنرێت و دەرگای ژوورەکە بە کراوەی بەجێبهێڵرێت و کەمێک سەهۆڵ لە بەردەم پانکەکە دابنێ.

٥.دەرگا و پەنجەرەی ژوورەکەت لەماوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژدا داخرابێت و ڕێگە نەدرێت تیشکی خۆر بچێتە ژوورەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەکەی.

٦.پێش نوستن پەردەی ژووری نوستنەکەت لابدە.

٧.دوربکەونەوە لە قوماشی حەریر و پۆلیستەر بۆ بەرگی جێگەکەتان بەڵکو قوماشی لۆکە بەکاربهێنن.

٨. دەتوانن لەکاتی خەوتندا کیسی سەهۆڵ یان جەوەنە ئاوی ساردی تێدا بێت نزیک لە خۆتانەوە دایبنێن بۆ ساردکردنەوەی جەستە.

٩. لە دەرمانخانەکان قوتوی جێڵی سارد بکڕن بیکەنە ناو سەرینەکانتان بەو جۆرە بە درێژایی شەوەکە بە فێنکی دەیهێڵێتەوە.

9 طرق للمساعدة على النوم خلال الطقس الحار

ئ.ل