ئایا پارە خۆشبەختی دەهێنێت؟

2020-07-10

6521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، سەرکەوتن لە ڕووی لایەنی داراییەوە پەیوەندیی بە ئاستی دڵخۆشییەوە هەیە، بە تەواوی دژی ئەو بۆچوونە کۆنە دەبێتەوە کە وتراوە "ناتوانیت بە پارە خۆشبەختی بکڕیت".

لە توێژینەوەیەکدا هاتووە کە لە گۆڤاری ئیمۆشن بڵاوکراوەتەوە، لەنیوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ٢٠١٠ لێکۆڵینەوەیان کردووە، ڕێژەی "پەیوەندییەکی باش لە نێوان ئاستی دارایی و کۆمەڵایەتی زیادیکردووە"، بە زیادبوونی داهات و فێربوون و بەرزی پلەی کار.

جان تۆینگ توێەر لە زانستی کۆمەڵناسی لە زانکۆی ویلایەتی سان دیێگۆ وتوویەتی "خۆشبەختی بە زیادبوونی داهات بۆ ماوەیەکی زۆردەمێنێتەوە، دڵخۆشی پەیوەندییەکی بەهێزی بە زیادبوونی داهاتەوە هەیە لە چاو ساڵانی هەشتا و نەوەدەکان، چونکە لە ئێستادا پارە زیاتر خۆشبەخی دەکڕێت لەچاو جاران".

توێژەران داتای ٤٤ هەزار و ١٩٨ کەسیان وەرگرتووە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٢ بۆ ٢٠١٦ چ جیاوازییەکی هەبووە، دەرکەوتووە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادبوونی داهات و پلەی کار و فێربوون ئاستی خۆشبەختی زیاتردەکات، ئەمە لە کاتێکدا جاران بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاستی خۆشبەختی زیاتر دەکرد.

توینگ وتوویەتی "بەپێچەوانەی توێژینەوەکانی پێشوو ئاستی جێگیری خۆشبەختی بە زیادبوونی ساڵانەی داهات دەبێت، بۆمان دەرکەوتووە خۆشبەختی بەردەوام دەبێت بە بەرزبوونەوەی ئاستی داهات، تەنانەت بۆ ئاستی زۆر بەرزتر".

دراسة: بالمال نشتري السعادة فعلا - RT Arabic

ئ.ل