خواردنی کەمێک زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ چی لە جەستە دەکات؟

2020-07-10

15009 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنەوەی کەمێک زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ، بەتایبەت بەیانیان لەدوای بەخەبەرهاتن چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، بە جۆرێک ئەوەندە پێویستت بە پزیشک و دەرمان نابێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ نوسیوویەتی، زەیتی زەیتون چەندیا مادەی بەسوودی تێدایە وەک چەوری ناتێر کە بۆ تەندروستیی دڵ باشە، دژە ئۆکسان کە پارێزگاریی لە تەندروستیی دڵ دەکات و گرفتەکانی بۆریەکانی خوێن چارەسەر دەکات.

ڕۆژانە و بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ خواردنی کەمێک لە زەیتی زەیتون بۆ دڵ بەسوودە و کێشی جەستە دادەبەزێنێت و ئازاری کەمدەکاتەوە.

خواردنی بڕێکی زۆر کەم لە زەیتی زەیتون بەگەدەی بەتاڵ ئەم سوودانەی هەیە: ١.دابەزاندنی کێشی لەش.

٢.دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت .

٣.قژ و پێست و نینۆکەکان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە .

٤.سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.