پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-10

76021 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوەپێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

بەم هەڵەشەییەی ئەم چەند ڕۆژەت لەوانەیە زیانت بۆ خۆت و دەوروبەرت هەبێت، بگەڕێرەوە سەر ڕێگای ڕاستەقینەی خۆت کە ئارامی و لەسەرخۆییە، هیچ گرنگ نییە خێرا بڕیار بدەیت ئەم ماوەیە.

لە شوێنی کارەکەت فشارێکی زۆرت بۆ دروست دەبێت کە لەوانەیە وات لێبکات بیر لە وازهێنان بکەیتەوە، هەرچییەک ڕوویدا بیرت بێت لەم ڕۆژانە خۆشتر بەڕێوەیە.

دەرفەتێکی زێرین لە بەردەستدایە و لە دەست خۆتی مەدە، خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە و پێکەوە پلان بۆ داهاتووتان دادەنێن، ئاگادار بە هەڵەی پێشوو دووبارە نەکەیتەوە.

بێمتمانەیت بۆ کەسانی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشانەی ڕابردوو بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە داهاتووت گەش نییە.

لە خواردنە قورسەکان دوربکەوەرەوە بە تایبەت شەوان ئازارەکانی گەدەت زیاتر دەبێت، زیاتر گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی، ئەگەری هەیە کەشێکی ڕۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت.

پێویست بە چاودێریکردن و پاڵپشت هەیە بۆ تێپەراندنی ئەو فشارە زۆرەی لەسەرتە ، بارودۆخەکانت باشتر بکەرەوە و گرنگی بە ئامۆژگاری رێنمایی کەسە نزیکەکانت بدە و ئارامی بۆ دەروونت بگەرێنەوە.

لە کارەکەت پڕۆژەیەکی تازەت پێدەسپێرێت و بڕوایان بە تواناکانت هەیە بۆیە کاری باش ئەنجام بدە و سەرکەوتن بەدەست بهێنە.

ئاگاداری دابەزینی ئاستی شەکری خێنبە کە کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستیی و زیادبوونی هەستی قەلەقی، باشترە خواردنەکان بە ڕێکی بخۆیت و سەوزە و میوە لە خشتەی خۆراکییەکەتدا بوونی هەبێت.

هەست بەگرژییەکی زۆری ماسولکەکانی لەش دەکەیت، هۆکارەکەی ئەو فشارە زۆرەی کار و ماڵەوەتە لەسەرت، گوێگری خانەوادەکەت و هاوکارییان بکە و ببنە نمونە بۆ خوشک و براکانت.

ماندوێتییەکی زۆر بە روخساری خۆت و هابەشی ژیانتەوە دیارە، هەوڵبدە گەشتێکی کورت ڕێکبخەیت و یاخود کەشێکی رۆمانسی بۆ خیزانت ئامادە بکەیت، کەمێک لە ئاڵۆزییەکانی ژیان دوربکەوەرەوە.

ئەمرۆ وەک تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆتۆ خۆراگربە و دۆخەکە تێدەپەڕێنیت، خۆت مەخەرە ناو ئاژەوەیەکەوە نەتوانیت دەربازبیت، پێوسیت ناکات ئەو ئەرکەی پێتدەدرێت ڕەتی بکەیتەوە ئەگەری هەیە چەنسی بەرزکردنەوەی پلەکەت زیاتر بکات.

ئەمرۆ کەشی کارەکەتت بەدڵ دەبێت و هەست دەکەیت هەمووان هەوڵدەدەن باشتر کارەکان بە جێبگەیەنیت، هاوپیشە و بەرپرسەکانی کار بڕوای تەواویان بە تۆ هەیە و بێهیوایان مەکە.

ب.ع