چەند بیرۆکەیەک بۆ نەهێشتنی لوت گیران لەکاتی خەودا

2020-07-10

7684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە کاتی خەوتندا توشی لوت گیران دەبن، بە جۆرێک ناتوانن لە ڕێگەی لوتەوە هەناسە بدەن زۆرکات بە دەم هەناسە دەدەن کە ئەوەش وشکبوونەوەی قورگ و هەوکردنی لەوزەتێنەکانی بەدوادا دێت، دەکرێت چارەسەری ئەو گرفتە تەندروستییە بکرێت.

ماڵپەڕی نەجاح لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لوت گیران بەهۆی بوونی گۆشتیی زیادە لەناو لوتدا یان بەهۆی هەوکردنی جیوبەکان و هەڵامەت و هۆکاری ترەوە بێت زۆرکات لە کاتی خەوتندا ڕوودەدات، کە کەسەکە توشی خەوزڕان و تەنگەنەفەسی دەکاتەوە، دەکرێت بەم ڕێگەیانە چارەسەری ئەو لوت گیرانە بکرێت: -

-شەوان پێش کاتژمێر ١٠ی شەو دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە کافایینەکان.

-دوربکەوەرەوە لە خواردنەوە کهولییەکان .

-بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا.

-خواردنی خۆراکە توونەکان .

-هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەمەنی لە جەستەدا .

-هەوڵبدە پێش چوونە ناو جێگەی نوستن کونە لوتەکان پاک بکەیتەوە .

-ڕێگە مەدە ئاژەڵی ماڵی بێتە ژووری نوستنەکەتەوە .

-غەرغەرە بە ئاو و خوێ بکە .

-ئاوی مریشک بخۆ بۆ کرانەوەی لوت و نەمانی هەوکردنی قورگ .

-بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ .

-هەڵمی ئاوی گەرم بەکاربهێنە .

ڕاگرتنی ڕادەی هاوسەنگی پلەی گرمی ژووری نوستنەکەت .

-دەتوانیت ئەو لەزگانەی تایبەتن بە کرانەوەی کونی لوت بەکاربهێنیت .

-بەکارهێنانی سەرینێک بۆ پشت سەرت تا ئاستی سەر بەرز بێت.

أسباب سيلان الأنف الدائم وعلاجه - إقرأ

ئ.ل