ڤیدیۆ.. بوکەکان بەبێ ئامادەیی زاواکان خۆپیشاندانیان کرد

2020-07-09

2095 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژمارەیەک بوک بە جلی بوکێنی و ئارایشتی تەواوە لەسەر شەقامەکانی ئیتاڵیا خۆپیساندانیان کرد، بەهۆی ئەوەی کەرەنتینە کاتی ئاهەنگەکانی دواخستوون و داوا دەکەن ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

روسیا تودەی نوسیوویەتی، نزیکەی ١٥ بوک لە ئیتاڵیا بەهۆی دواکەوتنی کاتی ئاهەنگی گواستنەوەیان خۆپیشاندانیان کرد، چونکە بەهۆی کەرەنتینەوە زۆربەی هۆڵەکانی ئاهەنگ و گروپی موزیکی و ئارایشتگاکان داخراون، بەو جۆرەش ناتوانن ڕۆژی گواستنەوەکەیان لە کاتی خۆیدا بێت.

لە هەمان کاتدا دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە، کە نابێت کۆبوونەوەی خێزانی و ئاهەنگ بکرێت، دەبێت ئامادەبووان دەمامک بەکاربهێنن لەگەڵ ڕێگریکردن لە خواردن و خواردنەوە لە ئاهەنگەکاندا، داوا دەکەن کە چاو بەو بڕیارەدا بخشێنرێتەوە و کارئاسانی بۆ ئاهەنگەکان بکەن.

ئ.ل