چۆن دەبیتە ئافرەتێکی نمونەیی؟

2020-07-09

15947 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوان هەمیشە ئەو جۆرە ئافرەتانە دەبێتە جێگەی سەرنجیان کە تایبەتمەندی بەهێزیان هەیە و لەوانیتر جیایان دەکاتەوە، بەردەوام بۆ ئەو ئافرەتانە دەگەڕێن کە نمونەیین خەونی پێوە دەبینن کە ئەو جۆرە ئافرەتانە بدۆزنەوە و بیکەنە هاوبەشی ژیانیان.

ئەمیرە حەبرایر شارەزای دەروونی تایبەت بە ماڵپەڕی سەیدەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئافرەتی دەمبەخەندە و ڕوخسارێکی سادە و زەردەخەنەیەکی نەرمونیان لەلای پیاوان باشترینن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆحی گاڵتە و قسە خۆشی هەبێت، رقیان لە جۆرە ئافرەتانێکە کە بەردەوام رەخنە و توانج بگرن لە هەموو شتێک و هەموو کەسێک.

-ئافرەتی نمونەیی ڕوبەڕوی هەموو گرفتەکانی ژیان دەبێتەوە و بێهیوا نابێت لە شکستەکان و دووبارە شانبەشانی هاوسەرەکەی کێشەکان تێدەپەڕێنێت.

-گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیی هاوسەریی کاریگەریی نەرێنی لەسەر نابێت نمونە منداڵبوون بەهۆیەوە هاوسەری پشتگوێ ناخات، کاتی تەواو بۆ منداڵ و هاوسەریی تەرخان دەکات.

-لێبوردەیی قبوڵ دەکات، ئافرەتی نمونەی بەخێرایی کێشەکان چارەسەر دەکات و توانای لێبوردەی هەیە و بەجۆرێک هاوسەریی تێدەگەیەنێت کە هەڵەکە دووبارە نەبێتەوە.

-پێداویستییەکانی هاوسەرەکەی بەبێ مەرج و بیانوو دابین دەکات، ڕێز لە توانا ماددی و ئیدارەییەکانی مێردەکەی دەگرێت و زیادەروی ناکات لە خواستەکانیدا.

-تێگەیشتووە، ڕێز لە بارودۆخە جیاوازەکان دەگرێت و بە خێرایی هەڵناچێت و وتوڕە نابێت، کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانی دەکات و ئارامی خۆی لەدەستنادات.

5 نصائح لتكوني زوجة مثالية - موضوع

ئ.ل