چۆنێتی بەکارهێنانی ماست بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار

2020-07-09

16630 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماست یەکێکە لە بەرهەمە سپیاییەکان کە چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی لەگەڵ کەرەستەی تر گرفتە جیاوازەکانی پێست چارەسەر دەکات.

ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکی تایبەت بەخانماندا ئاماژەی بە دوو گیراوەی سروشتی کردووە کە لە ماست ئامادە دەکرێن گرفتەکانی پێست چارەسەر دەکەن و زیپکەی گەنجانە ناهێڵن.

گیراوەی یەکەم: ماست و شۆفان

نیو کوپ ئاوی گەرم لەگەڵ سێ لەسەر یەکی کوپێک شۆفان تێکەڵ بکە دواتر دوو کەوچکی گەورە ماست بکەرە ناویانەوە، لەگەڵ سپێنەی هێلکەیەک، بە جوانی گیراوەکە تێکەڵ بکە، بیدە لە ڕوخسار بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت، ڕوخسار بە ئاوی ئاسایی بشۆ، ئەم گیراوە یارمەتیدەر دەبێت لە نەمانی زیپکە و پاککردنەوەی روخسار.

گیراوەی دووەم: ماست و دارچینی

سێ کەوچک هەنگوین و نیو مۆزی وردکراو، لەگەڵ سێ کەوچکی بچوک ماست و کەمێک دارچینی هەموویان پێکەوە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە، بدرێت لە روخسار و ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی بشۆردێت، ئەم گیراوە ڕەنگی پێست ڕێکدەخاتەوە و پێست شێدار دەکات و زیپکەی گەنجانە ناهێڵێت.

وصفات طبيعية من الزبادى للبشرة

ئ.ل