ئەندازیارێك میزی ژنان بۆ بەرهەمهێنانی خۆراکێکی رۆژانە بەکاردەهێنێت

2020-07-09

30122 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەندازیارێکی فەڕەنسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆئەوەی گەنم بەرهەم بهێنێت تەنها پێویستی بە بڕێك لە میزی ژنانە کە لە تەوالێتە گشتییەکان دەربهێندرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکراوە، لویز راگێت یەکێکە لەو زانایانەی کە لە فەڕەنسایە و بەشدارە لە جوڵەیەك کە بۆ پارێزگارییکردن لە بەرهەمە خۆراکییەکان کاردەکات، بۆیە وەك ئەم کۆمەڵەیە لە هەوڵی ئەوەدان میز بەکاربهێنن بۆ پیتاندنی بەشێك لە بەرهەمە رووەکییەکان، بەگوێرەی توێژینەوەکانیشان جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەتوانن نزیکی ٢٩ ملیۆن نانی "باگێت"ی فەڕەنسی بەرهەمبهێنن لە رۆژێکدا، ئەمەش لەرێگەی گەنمی پیتێنراو بە میزی مرۆڤەوە دەبێت.

بەم رێگەیەش  کە زانایان گەنمەکە بە میز دەپیتێنن، دەتوانن بڕی ٧٠٣ تەن سەمادی نایترۆجینی دروستکراو بەشێوەیەکی رۆژانە بۆ جوتیاران بەردەستبهێنن.

راگێت بەو هیوایەیە کە هەموو رێگرییەکان تێكبشکێنێت و بتوانێت هەموو پاشماوەکانی مرۆڤ بۆ بواری چاندن لە ژینگەیەکی پاکدا بەکاربهێنێت، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە "میز پێکهاتەیەکی باشە بۆ پیتاندن و بواری رووەکی، هەرچەندە ئێمە فڕێی دەدەین و سوودی لێنابینین".

ئەم ئەندازیارە فەڕەنسییە سەرکەوتوو بوو لەوەی میزی ژنانی دەست بکەوێت، بەهۆی ئەوەی میز وەکو پیسایی نییە و بەکتریای تێدا نییە ئەوا بواری بەکارهێنانی زیاترە، هەروەها ٢٠ جار شلدەکرێتەوە بەر لەوەی بەکاربهێندرێت بۆ دانەوێڵەکان، هەروەها دەتواندرێت بۆماوەی سێ مانگ هەڵبگیرێت چونکە دوای هاتنە دەرەوەی لە جەستەی مرۆڤ پاکبووەتەوە.

بەڵام هیچ کەسێك باسی ئەوەی نەکردووە ئایا ئەو نانەی کە لە میزی مرۆڤ بەرهەمدێت دەبێت تامی چۆن بێت؟

Les urinoirs féminins Marcelle étaient au @welovegreen 2019 avec Les Gandousiers (entreprise de toilettes sèches). C'était leur première sortie ! #femaleurinal #urinoirfeminin #egalitehommefemme #girlspower #girls #ecofeminism #ecofeminisme #festival #toilettes #welovegreen2019

A post shared by Marcelle, l'urinoir féminin 💧 (@urinoir_marcelle) on