سێ ڕێگە بۆ نەمانی کێشەکانی پێست

2020-07-09

13807 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی پەڵە و زیپکە و هەستیاری پێست لەو کێشانەن کە ڕووبەڕووی پێستی ڕوخسار و جەستە دەبنەوە، دەتوانرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەریەک لە شیر و ماست و  تەماتە و پیازەوە چارەسەری کێشەکانی پێست بکرێت.

بەبێ پەنابردنە بەر بەکارهێنانی پێکهاتە کیمیاییەکان و دەرمان بەڕێگەی سروشتی چارەسەری کێشەکانی پێست بکرێت، هەروەک ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست، ئەوانیش:

پیازی سور

دوو کەوچک ئاوی پیازی سور و دوو کەوچکی بچوک هەنگوین تێکەڵبکرێت و بخرێتە بەفرگرەوە بۆماوەیەک تێیدابێت، بدرێت لە ڕوخسار بەڵام پێشتر بدرێت لە شوێنێکی بچوکی ڕوخسار تا بزانیت هەستیاریت پێی نییە، هەروەها بدرێت لەو بەشانەی جەستە کە پەڵەی پێوەیە بۆ ماوەی ٢٥ خولەک پێوەی بێت، دواتر بشۆرێت.

ئەم پێکهاتە هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە بۆماوەی مانگێک لەسەری بەردەوامبیت.

 تەماتە

قاشێک تەماتە یان ئاوی تەماتە بدرێت لەو جێگەیەی ڕوخسار و جەستە کە پەڵە و زیپەکی پێوەیە، بۆماوەی ١٠ خولەک پێوەی بێت، هەفتەی سێ بۆ چوار جار دووبارە بکرێتەوە، جگە لەنەمانی پەڵە هۆکارێکیشە بۆ سپیبوونەوەی پێست و نەمانی کاریگەرییەکانی تیشکی خۆر.

 خەیار

بەهۆی بوونی ڤیتامین سی لە خەیاردا سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان وشکە و کێشەی تەندروستی هەیە، دوو قاش خەیار بخرێتە بەفرگر و دواتر بخرێتە ژێرچاو هۆکارێکە بۆنەمانی ئاوساوی و ڕەشی ژێرچاو.

یان خەیارێک بهاڕە و لەگەڵ کەمێک گلسرین تێکەڵبکرێت، بدرێت لە پەڵەی ڕوخسار دوای ١٥ خولەک بشۆرێت، هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە.

ژ.ن