ڤیدیۆ.. ئاسکێکی کێوی وەرزش دەکات

2020-07-09

2212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئاسکێکی کێوی دەردەکەوێت دەچێتە ناو گروپێک وەرزشوانەوە، لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە وەرزش دەکات.

روسیا تودەی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت ئاسکێکی کێوی کاتی ڕاهێنانی گروپێکی وەرزشی کچان لە ڕوسیا تێک دەدات و دەچێتە ناویانەوە.

ئەو گروپە لە شاخی داگستان ڕاهێنانیان دەکرد، لە پڕ ئاسکەکە دەبینن دێتە ناو شوێنی ڕاهێنانەکەیانەوە، ترسی ئەوەیان دەبێت ئاسکەکە بەهۆی تۆپەکەوە بەریبکەوێت و ئازاری پێ بگات یاخود بترسێت، بەڵام توشی سەرسوڕمان دەبن کە دەبینن ئاسکەکە یاری بە تۆپەکە دەکات و وەرزشیان لەگەڵدا دەکات.

ئ.ل